ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له ئه‌ندۆنێزی كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه، زیاتر له ٤٠٠ كرێكاری ناڕازیی به پڕوگڕامی چاكسازیی یاسای كار له‌م وڵاته، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ناڕازییان سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی كۆبوونه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له چه‌ندین شاری ئه‌م وڵاته هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له‌دژی به‌رنامه‌ی چاكسازی له یاسای كار ناڕهه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ده‌وڵه‌تی ئه‌ندۆنێژی به‌نیازه بۆ ڕكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ ئه‌م وڵاته، له یاساكانی تایبه‌ت به كار و ماڵیات گۆڕانكاری پێك بێنێت و ڕێساكانی ژینگه‌پارێزی كه‌م ڕه‌نگ كاته‌وه. هاوكات ڕێكخراوه‌كانی پارێزه‌ی ژینگه ئه‌م چاكسازییه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.