کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ پارێزگای ئێدله‌ب

لە هێرشێکى چەکدارییدا ١٧ سەربازى

لە هێرشێکى چەکدارییدا ١٧ سەربازى

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆى هێرشێکى چەکدارییەوە، ١٧ سەربازى ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ لە پارێزگاى ئێدله‌ب کوژران و ٤٢ سەربازى دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەى ماڵپەڕى رووسییه‌ تودەى، سەرۆکى ناوەندى رووسی‌ بۆ بەرژەوەندییەکانى ڕووسییه‌ رایگەیاندووە، هێرشەکە شەوى پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کراوەتە سەر چەند پێگەیەکى ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ و هەوڵیانداوە هێڵى بەرگرى ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ لە ریفى ئێدله‌ب بشکێنن. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ رووبەڕووى گروپە چەکدارییەکە بووەتەوە و بەهۆیەوە ٢٠٠ چەکدار کوژران و برینداربوون، هەروەها ١٧ سەربازى ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ کوژران و ٤٢ى دیکەش برینداربوون.