ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕه‌شه‌مه، هێزه سنوورییه‌كانی یونان بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌زاران په‌ناخواز كه له توركییه‌وه ڕوویان له سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته كردووه، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی یونان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه. شایانی باسه، په‌ناخوازان به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “سنووره‌كان بكه‌نه‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێ له ئاسایش دا بژین”، خوازیاری ئه‌وه بوون كه بهێڵن بچنه خاكی یه‌كێتیی ئۆرووپاوه. زیاتر له ٤٠ هه‌زار په‌ناخواز له دژوارترین بارودۆخی ژیان له دووره‌گه‌كانی یونان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حه‌فته‌ی ڕابردوو “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه له كاردانه‌وه به پشتیوانی نه‌كردنی یه‌كێتیی ئۆرووپا له ئۆپڕاسیۆنی نیزامی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سوورییه، ڕایگه‌یاندبوو كه سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر په‌ناخوزان دا ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌م هه‌وڵه له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا به ڕێككه‌وتننامه‌ی په‌ناخوازان ئه‌نجام دراوه.