ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان لایه‌نگرانی مۆرالێس له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری “ئاڵ لتو” ٨ كه‌س له ناڕازییان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ئاست ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له بولیوی، مورالێس كه بۆ چواره‌مین جار له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا سه‌ركه‌وتبوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و په‌نا ببات بۆ مێكزیك. هاوكات “جێنین ئانییه‌ز” به‌ڵێنی داوه كه به‌م زووانه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت. به پێی ده‌ستووری بولیوی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار نه‌توانێ ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه ببات، تا هه‌ڵبژاردنی دوای سه‌رۆك كۆماری، سه‌رۆكی مه‌جلیسی سێنا و دوای ناوبراو جێگری سه‌رۆكی سێنا وه‌ك سه‌رۆك كۆماری كاتی ئیداره‌ی وڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. شایانی باسه تا ئێستا لانكه‌م ٣٢ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه كوژراون.