ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تێكهه‌ڵچوونی نیزامی كه له نێوان ئه‌ڕته‌شی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه و ئاماری قوربیانییانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه بۆ ٩٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند پێ ده‌چێت كه ژماره‌ی قوربانییان بچێته‌سه‌ره‌وه، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندراوه كه له‌ناو قوربانییانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو، ١١ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه ٩ هاووڵاتی ئازه‌ربایجانی و ٢ كه‌سی ئه‌رمه‌نستانی هه‌ن. له‌م پێوه‌نده‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داوای وڵاتانی ئۆرووپایی به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی بارودۆخی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ، شه‌وی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر له باره‌گای ئه‌م سازمانه له شاری نیۆیۆرك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕووسییه، فه‌ڕانسه و ئه‌مریكا، خوازیاری ئاگربه‌سی خێرا له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان بوون.