
به‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان له لوبنان، له‌دوایین تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری به‌یرووت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی لوبنان، هێزه ئه‌منییه‌كان به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ندێ له ناڕازییان هه‌وڵیان دا كه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و جه‌ماوه‌ری ناڕازیی تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه به تایبه‌ت كاتێك كه ناڕازییان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی دژه شۆڕش كه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مان جێگیركرابوون. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییان كه‌ڵكیان له ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ وه‌رگرتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌سانێكی نه‌ناسراو كه ده‌وترێت سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنان بوون، خێوه‌تی ناڕازییانیان له ناوه‌ندی به‌یرووت ئاگر تێبه‌رداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حریری” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لوبنان، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته هێشتا نه‌یانتوانیوه كه ده‌وڵه‌تێكی نوێ پێك بێنن.
