له درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له شاره‌كانی عێراق و به‌دوای پێكهاتنی ئاڵۆزی له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، لانیكه‌م شه‌ش كه‌سی دیكه له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری به‌سره هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان، گازی فرمێسك‌ڕێژ و نارنجه‌كیان به‌كار هێناوه. شایانی باسه، ناڕازییانیش بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس، ده‌ستیان كردووه به هاویشتنی بۆمبی ده‌ست ساز. هاوكات له شاره‌كانی به‌غدا، كه‌ربه‌لا، ناسرییه و عه‌ماره‌ش، خۆپیشاندانی هاوشێوه به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خۆپیشانده‌ران خوازیاری گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی سیاسی عێراقن.