تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ئۆستانی ئێدله‌ب له نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوورییه و میلیشیاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركییه ڕایگه‌یاندووه كه دوو سه‌ربازی ئه‌م وڵاته له ئێدله‌ب كوژراون. هاوكات ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركییه هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌كێتیی ئۆرووپا كرد كه پشتیوانی له ئۆپڕاسیۆنی نیزامی ئه‌م وڵاته له سوورییه بكات یاخود خۆی ئاماده بكات بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی گه‌وره‌تر له چوونی په‌ناخوازان بۆ ئه‌م یه‌كێتییه. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له‌حاڵێكدا كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به هه‌زاران په‌ناخواز له توركییه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی یونان به‌ڕێكه‌وتوون.