پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی پووشپەڕ، سپای پاسداران بۆ جارێكی دیكه، خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران كردووهتهوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، سپای پاسداران ناوچە سنوورییەکانی “چۆمان و پیرانشار، ئالانە و بەردەسۆران”یان کردووەته ئامانج و خەسارێکی بەرچاویان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی مانگی پووشپەڕ، سپای پاسداران، شاخ و بەرزاییە سنوورییهكانی نێوان “پیرانشار” و “چۆمان” و هەروەها بەرزاییەکانی “سیدەکان” و”بەربەزین” و گوندەکانی “دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا”ی بە چڕی تۆپباران کرد و بههۆیهوه هاووڵاتییهك گیانی لهدهست دا و ٢ هاووڵاتیی دیكهش بریندار بوون.