به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان، تا ئێستا هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ شیركه‌تی هێپكۆ ته‌رخان نه‌كراوه و كرێكاران هه‌روه‌ها له بیلاته‌كلیفی كاری دان.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه وێڕای ئاماژه به ڕاگه‌یه‌ندراوی سازمانی به‌رنامه و بودجه به واتای دابیین كردنی بودجه به مه‌به‌ستی یارمه‌تی دان به‌م كارخانه، ده‌ڵێن: ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جێبه‌جی بووه به‌ڵام هێشتا پاره‌یه‌ك په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و به‌فرانبار هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.