ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، هێرشی تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستانی عێراق، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه درا.
سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، له درێژه‌ی هێرشه هه‌وایی و تۆپخانه‌یه‌كانیدا بۆ سه‌ر بنكه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌رزاییه‌كانی “سیده‌كان” و “به‌به‌زێن”ی به چڕی بۆردوومان كرد. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران له ده‌ورووبه‌ری گوندی “بێمزه‌ره‌ت”ی سه‌ر به شاری شنۆ جێگیر كراون و هاوكات له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه به‌رزایه‌كانی “هه‌ڵگۆرد” و “به‌ربه‌زێن” بۆردوومان ده‌كات.