به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەز، ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییان لە شاری کرماشان بە تایبەتی لە گەڕەکی “جافرئاوا”ی ئەمشارە بەردەوامە و لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییانی ناڕازی بهرهوڕووی هێرشی مەئموورانی ڕژیم لەو گەڕەکە بونهتهوه.
لەو پەیوەندییەدا سپای پاسداران دەستی بە پڕوپاگەندە کردووە کە گۆیا ئەو شەڕ و پێکدادانە لە نێوان دوو تایفە لەو گەڕەکەدا، ڕووی داوە. جێگهی ئاماژهیه، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی هێزێکی زۆر لە هێزەکانی بەسیج، سپای پاسداران و هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان، لە ئاستی ئەمشارە و لەم گەڕەکهدا، ناڕەزایەتیی و تێکهەڵچوونەکان لە نێوان دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان بەردەوامە.