
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له ئێران به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبی ساخته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ زیاتر له ١٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی زانكۆی یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌هواز رایگەیاندووە، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر له ٥٠٠ كه‌س له پارێزگای خوزستان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبی ساخته ژه‌هراوی بوون. باسی لەوەشکردووە، له شاری تاران ١٢ كه‌س، شاری ئه‌لبۆرز ١٥ كه‌س، كوردستان ٦ كه‌س، ئه‌رده‌بێڵ ٣ كه‌س، مازه‌نده‌ران ١٥ كه‌س، ساوه ٢ كه‌س، كرماشان ١ كه‌س، هه‌مه‌دان ٤ كه‌س و لە ئەهواز ٤٦ کەس بەهۆى خواردنەوەى مه‌شروبی ساختەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئەوەش لەکاتێکدایە، كه چەند رۆژێکە لە ئێران دەنگۆى ئەوە بڵاوبۆته‌وه کە گوایه ئه‌لكۆل دژبە جۆری نوێی ویروسی كۆرۆنا یە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتى پەنایان بردەبەر ئەو خواردنەوەیە و دواتر دەرکەوت کە ساختەیە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکیان ژەهراویبوون و گیانیان لەدەستداوە.
