كرێكارانی شاره‌داری كوت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
ئه‌م كرێكارانه به ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری شاری كاروون باسیان له‌وه كردووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌ته‌واوه‌تی حه‌ق ده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرن، ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییانه به‌رده‌وام ده‌بێت . جێی ئاماژه‌یه كه كرێكارانی شاره‌داری كوت عه‌بدوڵڵا حه‌ق ده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار و ڕێبه‌ندانی ساڵی پار ، هه‌روه‌ها حه‌ق ده‌ستی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵانی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه . شایانی باسه كه كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری كوت عه‌بدوڵڵا له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕه‌وه به هۆی دواكه‌وتنی حه‌ق ده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كاركردن كێشاوه و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌رده‌وامن له مانگرتنیان.