به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، خۆپیشاندانه‌كان له دژی ڕژیم و له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی به‌نزین له زیاتر له ٥٠ شاری ئێران به‌رده‌وامه و لانیكه‌م ١٠ كه‌س له ناڕازییان له شاره‌كانی شیراز، تاران، كه‌ره‌ج، شه‌هریار، سیرجان و بێهبه‌هان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردووه.
به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، یه‌ك كه‌س له شاری شیراز، چوار كه‌س له بێهبه‌هان، یه‌ك كه‌س له شاری به‌هارستان، یه‌ك كه‌س له كه‌ره‌ج، یه‌ك كه‌س له ئێسلام شه‌هر، یه‌ك كه‌س له ئیسفه‌هان، یه‌ك كه‌س له سیرجان و یه‌ك كه‌س له شههرییار گیانیان به‌خت كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دادستانی گشتی شاری یزد باسی له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ۴۰ كه‌س له‌مشاره كرد.