یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019
ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ به هه‌زاران هاووڵاتیی ناڕازیی له ئاڵبانی له حاڵێكدا كه هه‌ندێكیان ده‌مامه‌كی “ئێدی ڕاما” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاڵبانیان به ده‌موچاویانه‌وه به‌ستبوو، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ناوبراو كۆبوونه‌وه. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “نا بۆ هه‌ڵبژاردنێك كه به‌ربژێری نه‌یاری تێدا نه‌بێت” و “ئێدی ڕاما، ده‌بێ بڕوات”، خوازیاری بایكوتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئاڵبانی تێپه‌ڕده‌بێت و سه‌ره‌ڕای درێژه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له‌م وڵاته، “ئێدی ڕاما” سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه كه دڵنیایه له‌وه‌یكه هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌داریی له‌م وڵاته له ڕێكه‌وتی دیاری كرا‌و واته ٣٠ی ژۆئه‌ن به‌ڕێوه‌بچێت. نه‌یارانی ئێدی ڕاما، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان بایكوت كردووه و ده‌وڵه‌تیان به ئه‌نجامی ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تاوانبار كردووه.