ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كان له ئۆسترالیا له كۆنترۆڵ كردن ده‌رچوو و هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی بۆ پێته‌خت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پێكهێناوه.
فرۆكه‌خانه‌ی “كانبرا” چووڵ كراوه و خه‌ڵكی پێته‌خت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی بۆ ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر ده‌بێ شاره‌كه به‌جێبێڵن. شایانی باسه، تا ئێستا هەزاران هاووڵاتی و گەشتیار بەهۆی ئەو ئاگرە زۆرەی دارستانەکانی باشور و رۆژهەڵاتی ئوسترالیای گرتوەتەوە، ئاوارە بوون و ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش لە بەرزبوونەوەدایه. جێگه‌ی ئاماژیه، له پێته‌ختی ئۆسترالیا له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه به هۆی ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئاگره‌كه، باری له‌ناكاو ڕاگه‌یندراوه.