
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا داوای له نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه كرد كه بۆ ئه‌وه‌یكه پارێزراوبن ماڵه‌كانیان جێ بهێڵن.
ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا هه‌روه‌ها به‌هۆی بێتوانایی له كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته له‌وانه، ئه‌یاله‌تی “نیوساوت وێڵز” كه قه‌ره‌باڵغترین شوێنی ئه‌م وڵاته‌یه، بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئۆستڕاڵیا، هه‌تا ئێستا ٦ ملیۆن هێكتار له دارستانه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته له‌ناو ئاگردا سووتاون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه، ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. لێكۆڵه‌ڕانی زانكۆی سیدنی ڕایانگه‌یاندووه، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٤٨٠ ملیۆن ئاژه‌ڵ و بوونه‌وه‌ری جۆراوجۆر، به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته له‌ناو چوون.
