رۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم پێنج كه‌سی دیكه‌یان به بیانوی به‌شداری کردن له ناره‌زایه‌تی هه‌ینی خۆیناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانن، ئه‌و چه‌ند هاووڵایه‌تیه له ڕۆژی هه‌ینی خۆیناوی چه‌ندین كه‌رره‌سته و كه‌لووپه‌لی پزیشكیان بۆ برینداربووانی ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌ی به‌لووچستان دابین كردوه و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به تۆمه‌تی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ گرووپیكی سیخۆری ئه‌وانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕایگواستوون. جێگایی ئاماژه‌یه كه تا به ئێستا هیچ زانیاریێک له‌سه‌ر شۆێنی راگیرانیان نیه. هه‌ر وه‌ها له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوت و تۆقاندن چه‌ندین دوکان و بازاریان پلۆمب کردووه و ئیجازه‌ی که‌سبیان لێ سه‌ندونه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوانی شۆڕشگێڕ له زاهیدان دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌تی نه‌خشاند.
كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی زاهیدان، له پشتیوانی له لاوانی ئازادیخۆازی شاری زاهیدان كه له هه‌ینی خۆیناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌كانیان دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
