ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی كیمیاییان كرده سه‌ر ده‌یان مه‌دره‌سه له سه‌رانسه‌ری ئێران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به گازی شیمیایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌یان مه‌دره‌سه له شاره‌كانی “ڕێژاو”ی داڵاهوو، چه‌ند گوندی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ری ورمێ، هونه‌رستانی نه‌مه‌كی سنه، مه‌شهه‌د، زاهیدان، نه‌یریز، پولدۆختهر، به‌همه‌ئی له چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری، هه‌مه‌دان، ساری، به‌نده‌ر كه‌نگان، دۆڕاههكی به‌نده‌ر ده‌یر، به‌نده‌ر گه‌ناوه، چابه‌هار و داموغان و به ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كان كران. شایانی باسه كه شه‌وانی ڕابردوو شهونامهیهك له تاران بڵاو كرابۆوه كه تێدا گرووپێكی مه‌زهه‌بی به ناوی “فیدائیانی ولایه‌ت” به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌یان له ئه‌ستۆ گرتبوو و هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو كه به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له خوێندنی كچان هێرشه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری ئێران په‌ره پێ ده‌ده‌ن.