ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاره‌كانی قه‌سری شیرین، گێڵانغه‌رب و كرماشان مه‌راسیمی شكۆداری نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد و هه‌زاران كه‌س تێدا به‌شدار بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخوازی قه‌سری شیرین و گێڵانغه‌رب وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئاگری نه‌ورۆزیان به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه داگیرساندووه و به ده‌وری دا سه‌مایان كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخوازی كرماشان سه‌ره‌رای جێگیركردنی ده‌یان مه‌ئمووری ڕژیم له تاقوه‌سان له‌گه‌ڵ مۆسیقای كوردی هه‌ڵپه‌ڕكێیان كردووه و گه‌شتیاری شاره‌كانی دیكه‌ش په‌یوه‌ست به‌و مراسیمه بوون.