ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی مهاباد، سه‌قز، دێولان، ئیلام و كرماشان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی ناسراو و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له گونده‌كانی كوردستان، ئیلام و كرماشان دا هه‌بووه. به‌شداربووان له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”، مه‌شغه‌ڵی ئازادیان هه‌ڵكردووه و به بڵاوكردنی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان له هه‌موو گه‌لانی ئێران پیرۆزبایی كردووه.