کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵك لە شارەکانی پارێزگای “سیستان و بەلوچستان” بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی کوردستان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕۆژی هەینی لە شارەکانی “زاهیدان”، “سەراوان”، “ئیرانشار”، “خاش”، “چابەهار”، خەڵکی شۆڕشگێڕی سیستان و بەلوچستان بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی کوردستان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و  به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی وەک “کورد تەنیا نییە؛ بەلوچ پشتیوانە” و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.هه‌روه‌ها، لە ناڕەزایەتییەکانی دوێنێ پارێزگای بەلوچستاندا دەیان کەس لە ئەنجامی تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد و برینداربوون. شایانی باسه‌ لە شاری تاران لە گەڕەکەکانی “چیتگەر”، “نارمەک”، “ئێکباتان”، “کاشانی”، “تارانپارس”، “وەلیعەسر” “سەتارخان” و “نازیی ئاباد” خەڵک  بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی کوردستان و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-