کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ زه‌وتكردنی ئیراده‌ی ئازادی ده‌نگده‌ران خۆپێشاندانیان كرد.

پاش دۆڕانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كانی ماردین، ئێلح، خه‌لفه‌تی، دێرسیم و چه‌ند شاری دیكه‌دا گرت و له‌ جێگه‌ی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك، قه‌یوومی دانا. كرده‌وه‌ نایاساییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان شه‌پۆلێك به‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام. له‌ دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌س له‌ چه‌ند شاری باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین كه‌س به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا، وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ كۆبوونه‌وه‌كان دا قه‌ده‌غه‌ كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ر كه‌س ئه‌ دروشمه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.