ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران بۆ پشتیوانی له “تووماج ساڵحی”، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شار جۆراوجۆره‌كانی ئێران به بڵاوكردنی تراكت، دروشم نووسین و هه‌ڵواسینی به‌نێر، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “تووماج ساڵحی” بوون.