به‌یانی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازیان له چه‌ند شاری ئێران كرده ئامانج و له به‌رانبه‌ر دا به‌هۆی مووشكبارانی تل ئاویو چه‌ندین شارومه‌ندی ئیسڕائیلی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سێ پاسدار له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كاشان كوژراون و شه‌ش كه‌س بریندار بوون. هه‌وره‌ها چه‌ند بنكه‌ی مووشه‌كی ئه‌رته‌ش له ته‌ورێز كراوه‌ته ئامانج و دوو ئه‌فسه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوكات چه‌ند بنكه‌ی سه‌ر به سپای پاسداران له تاران به چڕی بۆردوومان كراوه و باڵوێزخانه‌كانی فه‌ڕانسه، كوریای باشوور، هندووستان و چه‌ند وڵاتی دیكه كاروباره‌كانیان ڕاگرتووه و هه‌موو كارمه‌نده‌كانیان له تاران بردووه‌ته ده‌ره‌وه. له به‌رانبه‌ردا ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی بنه‌كه‌كانی زانیاری ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و مووسادیان كردووه‌ته ئامانج و مووشه‌كه‌كانی سپا ڕێكخراوی وازیمه‌نیان له تل ئاویو خاپوور كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا عه‌لی شادمانی فه‌رمانده‌ی تازه‌ی خاته‌مۆڵئه‌نبیا له هێرشی ئیسڕائیل دا كوژراوه.