ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كان به نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌كانی شار، په‌یوه‌ست به كه‌مپه‌ینی “نا بۆ كۆماری ئیسلامی” بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی زانكۆكانی جوندی شاپووری ئه‌هواز، زانكۆكانی به‌هه‌شتی، خواجه نه‌سیر و تاران، زانكۆی فێرده‌وسی مه‌شهه‌د، زانكۆی ئیسفه‌هان و چه‌ند زانكۆی دیكه به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ر ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها كچان و كوڕانی ئازادیخواز دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژی حكوومه‌ت نه‌خشاند و ڕۆژ له دوای ڕۆژ كه‌مپه‌ینی “نا بۆ كۆماری ئیسلامی” په‌ره ده‌ستێنێت.