کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی پاڵپشتیه‌كان له‌ په‌خشان عه‌زیزی

درێژه‌ی پاڵپشتیه‌كان له‌ په‌خشان عه‌زیزی 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان، هونه‌رمه‌ندان و به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ندین په‌یامی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوون.

بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، سارۆ قه‌هره‌مانی، شادمان ئه‌حمه‌دی و ڕه‌زا لوتفی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دێولان، به‌ندكراوانی سیاسی، ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده، ‌یوونس ئازادبۆڕ، ئه‌حمه‌د بێهنامی، عه‌قیل ڕه‌هنه‌ما، عه‌باس حه‌قگوو، هه‌روه‌ها جه‌عه‌فه‌ر په‌ناهی ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و مێهدی یه‌راحی گورانیبێژی ئازادیخواز له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیادا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان، عه‌زیزی، وریشه مورادی، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.