کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی پاڵپشتیه‌كان له‌ وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی

درێژه‌ی پاڵپشتیه‌كان له‌ وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی 3

له‌ درێژه‌ی پاڵپشتیه‌كان له‌ ورشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، گه‌وهه‌ر عشقی دایكی سه‌تار به‌هه‌شتی، كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران و ئۆتریش و ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی خانه‌ی ئازادی ئۆتریش، هه‌روه‌ها یه‌كێتی ژنانی سۆسیالیستی ئۆرووپا له‌ سێ په‌یامی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له‌ وریشه مورادی و په‌خشان عزیزی ده‌ربڕی.

گه‌وهه‌ر عشقی دایكی هه‌میشه زیندوو سه‌تار به‌هه‌شتی له‌ په‌یامه‌كه‌ی دا ڕوو به‌ خامنه‌یی وتی، ئاكامی دیكتاتۆره‌كانی وه‌كوو سه‌دام حسێن ببینه‌ و ده‌رس وه‌ر بگره‌، تۆش له‌ ناو ده‌چیت. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی ئێران و ئۆتریش و ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی خانه‌ی ئازادی ئۆتریش له‌ په‌یامێك دا سه‌پاندنی سزای سێداری به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌ توندی ئیدانه‌ كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ یه‌كێتی ژنانی سۆسیالیستی ئورووپا له‌ په‌یامێك دا بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هه‌موو هێز و توانایانه‌وه‌ بۆ ئازادی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی تێده‌كۆشن.