ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌رن سپای پاسدارانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له ڕێگه‌ی په‌هباد و توپخانه‌وه بوردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سوپای پاسداران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی گوندی “وەردێی” لە سنوری شارۆچکەی چۆمانی كردووه كه کەمتر لە کیلۆمەترێک لە سەنتەری شارۆچکەكه‌وه دووره و زیانێکی زۆری بە ڕەز و باخی هاووڵاتیان گەیاندووه. بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردوومانەكەوە تەواوی گوندەکە چۆڵکراوە و هاووڵاتیانی گوندەکە بەرەو چۆمان بەڕێكەوتوون. شایانی باسه كه سپای پاسداران ماوەی نۆ ڕۆژە بە چڕی سنوری باڵەكایەتی و برادۆست تۆپباران دەكات و ڕۆژی ٢٨ی مانگی سێپتامبه‌ر، هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان.