کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر كۆبانی

درێژه‌ی هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر كۆبانی 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ چه‌ند لاوه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و گونده‌كانی منبج و ده‌یان كه‌سیان لێ كوژرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ده‌یان تیرۆریست كوژرا و بریندار بوون و چه‌ندین كه‌سیان له‌ مێحوه‌ره‌كانی كۆبانی و منبج ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها چه‌ند تانك، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی دووشكا له‌سه‌ر له‌ناو براوه‌ و زیانێكی زۆر به‌ گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا گه‌یشتووه‌. له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان دا ٧ شه‌رڤانی سووریای دیمۆكراتیكیش گیانیان به‌خت كردووه‌ و خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كانیان به‌ڵێنی درێژه‌دان به‌ خه‌باتیان داوه‌.