کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی توركیا و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی

درێژه‌ی هێرشه‌كانی توركیا و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرینی به‌ چڕی بۆردوومان كرد و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته له‌ چه‌ند قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباد و فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه‌ چه‌ند جار ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و گوندكانی ده‌ورووبه‌ری منبجیان بۆردوومان كردووه‌. هاوكات گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شه‌رڤانان و شه‌ڕێكی قورس ڕووی داوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا به‌ لانیكه‌م ٢٨ چه‌كداری سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا كوژراون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان تێك شكاوه‌ و ده‌ كه‌سیان بریندار بوون.