ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپخانه‌وه هێرشی كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و منبج و شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته و شه‌رڤانان هاته ئاراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، درۆنێكی ئه‌رته‌شی توركیا كارخانه‌ی قه‌ندی له ناوچه‌ی دهیرحافر كردووه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆری به‌و كارگه‌یه گه‌یاندووه. له ده‌ورووبه‌ری پردی قه‌ره‌قۆزاق و گوندی بیرحه‌سۆ له باشووری كۆبانی، تۆپخانه‌كانی توركیا چه‌ندین شوێنیان كرده ئامانج و هاوكات گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشی زه‌مینیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری شه‌ڕڤانان له به‌ندئاوای تشرین ده‌ست پێكرد. له وڵامی هێرشی داگیركه‌ران دا، شه‌ڕڤانان وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و هێشتا شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه.