ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی تۆپخانه و په‌هباده‌وه چه‌ندین ناوچه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه دوو كرێكار بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماده‌ی به ژێرخانه خزمه‌تگوزراییه‌كان گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌ی زركانیان به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئاسمانیشه‌وه، په‌هباده‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناوچه نه‌وتییه‌كانی ڕهمیڵان، دوو وێزگه‌ی كاره‌با له ده‌ربه‌سی و پۆمپێكی به‌نزینیان له عاموودا بۆردوومان كرد. له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و به‌رقی ٩٠٠ گوند پچڕا.