کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و مانگرتنی خه‌ڵكی باكوور دژبه‌ ئه‌ردۆغان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و مانگرتنی خه‌ڵكی باكوور

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا وگرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و پێنج شه‌رڤانیان شه‌هید كرد، هاوكات خه‌ڵكی باكووری كوردستان بۆ ١٩هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ سنووری كۆبانی و قامیشلوو درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ڕۆژی ڕابردوو ئه‌مریكا و هێزی هاوپه‌یمانان كه‌ره‌سته‌ و چه‌ك و چۆڵی نیزامی زۆریان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان گواستووه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ كۆبانی، حه‌سه‌كه‌ منبج سێ به‌نكه‌ی نیزامی لێ بده‌ن. له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ به‌ندئاوای تشرین، پێنج شه‌رڤان گیانیان به‌خت كرد و به‌ ده‌یان چه‌كداری توركیا كوژران و بریندار بوون. هاوكات چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی باكووری كوردستان له‌ سنووره‌كانی كۆبانی و قامیشلوو درێژه‌یان به‌ مانگرتن داوه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و ئاشتی و ئارامی بوون.