ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خێوه‌تی ئاواره‌كانی له خان یوونس بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ١١ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو خێوه‌تی پڕ له ژن و منداڵ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١١ كه‌س بوونه‌ته قوربانی و چه‌ندین فه‌له‌ستینی دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوون. هاوكات سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له باكووری غه‌زه ئاواره‌كانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه.