کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌

درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌ 3 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ڕێگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ لوبنان و غه‌زه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ناوچه‌ی زاحیه‌یان له‌ باشووری به‌یرووت به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و چه‌ند مه‌خزه‌نی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. هه‌وكات هه‌زاران شارومه‌ندی لوبنانی ئاواره‌ی عێراق و سووریه‌ بوون و به‌ ده‌یان كه‌س له‌ باشووری لوبنان كوژران و بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌هۆی بۆردوومانی مزگه‌وتێك له‌ ده‌یربه‌له‌حی غه‌زه‌، ١٨ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ ده‌ست دا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ كوژرانی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سپای قودس له‌ لوبنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.