ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له باشووری لوبنان كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی لوبنان، له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل دا ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٩٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی لوبنان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ٧٨٣ شارومه‌ندی لوبنانی و سووری له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون و دوو هه‌زار و ٣١٢ كه‌س بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیان له شاری ئه‌بووكه‌ماڵ كردووه‌ته ئامانج و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژران و بریندار بوونی چه‌ندین كه‌س ده‌كه‌ن.