دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل درێژه‌یان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه ئاسمانی و مووشه‌كییه‌كانی سپای پاسداران و ئه‌رتشی كۆماری ئیسلامی له چه‌ند شاری ئێران دا و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، فڕۆكه‌خانه‌كانی شیراز، هه‌مه‌دان و ته‌ورێز سێ جار بۆردوومان كراوه و له شاری ته‌ورێز پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٢ كه‌س بریندار بوون. له پادگانی بێعسه‌تی برووجێرد كه‌سێك كوژراوه و چوار كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها میدیاكانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه تا به ئێستا ٧٨ كه‌س له هێرشه‌كانی ئێسرائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٢٩ كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندووه كه به ٢٠٠ فڕۆكه و زیاتر له ٣٠٠ جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه نیزامی و ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران و درێژه به هێرشه‌كانیان ئه‌ده‌ن.