ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ٥٢ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به ئه‌نقه‌ست كۆگای ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌وده‌ی بۆردوومان كردووه و هه‌زاران فه‌له‌ستینی برینداران و نه‌خۆشه‌كان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه دا به‌لانیكه‌م ٥٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٩ منداڵ و به‌ساڵاچوو به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان به‌ختكردووه.