ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژینگه‌پارێزانی گوندی نگڵ له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌دا، له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گونده نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان چاند.
له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، هه‌ڵمه‌تێك له ژێرناوی “زاگرۆس نیشتمانه، ده‌یپارێزین” له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و له زۆربه‌ی شاره‌كاندا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێكرا. ڕۆژی ڕابردوو ژینگه‌دۆستانی گوندی نگڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، ده‌یان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گونده چاند و خوازیاری ڕێزگرتن له سرووشتی كوردستان بوون.