کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پزیشكان و كادری ده‌رمان له‌ هندووستان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پزیشكان و كادری ده‌رمان له‌ هندووستان 3

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژ، پزیشكان و په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی چه‌ند ئه‌یاله‌تی هندووستان دژبه‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

پاش ده‌ستڕێژی سێكسی بۆ سه‌ر خوێندكارێكی بواری پزیشكی و كوشتنی له‌لایه‌ن تاوانبارێك له‌ شاری كه‌لكه‌ته‌، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو كادری ده‌رمان و ژنانی هندووستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، زۆربه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كانی هندووستان گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنان بوو. ڕۆژی ڕابردوو، پزیشكان و كادری ده‌رمانی به‌شێكی زۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هندووستان مانیان گرت و زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامی كادری ده‌رمانی ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ژنانی هندووستانی له‌ خۆپێشاندانه‌كانیان دا دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.