کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی فولادی سیادینی ئه‌بهه‌ر

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی فولادی سیادینی ئه‌بهه‌ر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی سیادینی ئه‌بهه‌ر بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار هێشتا ئیزافه‌كاری و پاداشی ساڵی ١٤٠٤ی به‌ كرێكارانی ئه‌و كارخانه په‌رداخت نه‌كردووه‌. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: چه‌ند جار به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكراوه‌.