ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نكار ٢٩ كرێكاری ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی به بیانووی ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له شیركه‌تی “یه‌زدان سۆرێن”، له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی قه‌راردادی ١٠٥ كارگه‌ری ئه‌و مه‌عده‌نه له‌لایه‌ن په‌یمانكاری تازه واته (شیركه‌تی پاسارگاد)، نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه و به كۆبوونه‌وه داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.