کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شاره‌داری ته‌به‌س

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شاره‌داری ته‌به‌س 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ته‌به‌س بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شاره‌داری ته‌به‌س ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و داوای په‌رداختی پاداشت  و دوو مانگ ئیزافه‌كاری ده‌كه‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.