ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ئاغاجه‌ری، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون.