ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، كرێكارانی پترۆشیمی چواڕ له پارێزگای ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار و به‌رپرسانی ئوستان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان بوون.
