ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵی گازی پارسی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی دووهه‌می گازی پارسی جنووبی بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیانی گرتووه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و سامان‌دانی دۆخی پیشه‌یی پێرسۆنێلی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.
