کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كاشی ئیسفه‌هان

ادامه اعتراض کارگران صنایع کاشی اصفهان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پیشه‌سازی كاشی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م ئۆستانداری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.

كرێكارانی شیركه‌تی كاشی ئیسفه‌هان بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیسفه‌هان كۆده‌بنه‌وه‌ و خوازیاری په‌رداختی ٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌بن. كرێكاران ده‌ڵێن: له‌ ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و هۆكاری داخرانی كارخانه و بێكار كردنیان،بهسیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌وڵه‌ت ده‌زانن.