ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی “ڕزوان درود“ی كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌یكرێكارانیناڕازی،ماوه‌ی١٠ساڵداخوازیدواخراویانهه‌یه‌وله‌وماوه‌یه‌سه‌نه‌واتیانبۆپه‌رداختنه‌كراوه. هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كه پێشتر به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان دابوو جێبه‌جێ بكه‌ن، هیچ هه‌نگاوێكی بۆ هه‌ڵ نه‌گیراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٣٥٠ كرێكار له‌و شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه.